وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵا لە ته‌كیە، کۆمەڵێک بڕیاری نوێ له‌باره‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركرد.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، ڕایگەیاند'' سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان له‌كاتی لافاوه‌كه‌ی رۆژی ٨ی ئه‌م مانگه.''
وتیشی'' کۆی گشتیی ٣٣٥ ملیۆن دینار وەک بودجەی فریاکەوتن و پێداویستی بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ دابین کراوە.''
ئاماژەی بەوەشكرد، ١٣٠ ملیۆن دینار بە شێوەی نەختینە (کاش) دراوەتە پەروەردەی سلێمانی بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە زیانلێکەوتووەکان، ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئەو کەلوپەلانەی کە پەروەردەی چەمچەماڵ داوای کردبوون.
هەروەها، ١٠١ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ٨٥ هەزار کتێبی نوێ و ٢ هەزار جانتا و پێداویستی نووسین (پەڕاوگە).
لە کۆتایدا باسی لەوەکرد، بەهۆی کاریگەرییەکانی لافاوەکەی ئەم دواییە، بڕیارماندا لەو ناوەندانەی خوێندن کە سەر بە پەروەردەی چەمچەماڵ و پەروەردەی گشتیی سلێمانین، دەوام ڕابگیرێت تا ئەو کاتەی دەتوانین قوتابخانەکان دەخەینەوە بواری خزمەت.