یەكێكیان ئەفسەر بووە
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی کوشتن و دزی راگەیاند و تۆمەتبارێکیشیان ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری هەولێر پۆلیسی گشتی هەولێر رایگەیاند هەردوو تۆمەتبار لەناو پێشانگایەکی لاپ‌تۆپ و مۆبایل دوای هەوڵێکی دزیکردن دەستگیرکراون.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، باسی له ده‌ستگیركردنی ئه‌فسه‌ری عیراقیه‌كه كرد و وتی: "له ماوه‌ی رابردوو تواندرا تۆمه‌تبارێك به ناوی جاسم رمه‌زان حسێن، كه پله‌ی ملازمی یه‌كی هه‌بوو له سوپای عیراقی به تاوانی دزی ده‌ستگیربكرێت، دوای لێكۆلینه‌وه دانی نا به چوار تاوانی دزی له شاری هه‌ولێر، تاوانێكی كوشتن له شاری دهۆك، له‌گه‌ڵ سێ تۆمه‌تباری تر كه ئێستا له رێزی چه‌كدارانی داعشن".
راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباران به ناوه‌كانی به ناوه‌كانی، عه‌لی هاشم پیشه‌ی پۆلیس بووه له باره‌گای پارێزگای موسڵ، خزر عه‌كیدی، عه‌سام، ئه‌م تۆمه‌تباره چه‌ندین تاوانی ئه‌نجامداوه.
PM:01:35:24/12/2014