یه‌كه‌ی سوته‌مه‌نی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند'' سبه‌ی پێنجشه‌ممه نه‌وت به‌سه‌ر دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شده‌كه‌ن.''
یه‌كه‌ی سوته‌مه‌نی چه‌مچه‌ماڵ چوارشەممە ١٧ی کانونی یەکەم، بڵاویکردەوە'' ئاگاداری هاوڵاتیانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ینه‌وه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش و ته‌كیه و ئاغجه‌له‌ر و سه‌نگاو نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كارتی زیره‌كی نه‌وتیان نوێكردوه‌ته‌وه ده‌توانن نه‌وته‌كه وه‌ربگرن، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش تا ئێستا كارتی نه‌وتی وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه له ڕۆژانی داهاتودا پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕی نه‌وته‌كه ٢٠٠ لیتره به‌عه‌داد (پێوه‌ر) دابه‌شده‌كرێت به ١٠٤ هه‌زار دینار به‌هاوڵاتیان ده‌درێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت'' تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر زیاتر لە ٦٩٩ هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کردوە.''
هاوکات، ڕۆژانی ٨ و ٩ی ئەم مانگە بە هۆی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینەوە لافاوێکی زۆر لە چەمچەماڵ و دەوروبەری دروست بوو کە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەبوو.