ژمارەیەک گەنجی کورد لەبەردەم پەیکەری پێشمەرگە گردبونەوە و داوا دەکەن لەگەڵ ئاڵای عێراق، ئاڵای کوردستانیش هەڵبکرێت و هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان لێ دەستگیرکردن.
چوار شەممە، ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە کەرکوک بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ژمارەیەک گەنج لەبەردەم پەیکەری پێشمەرگە گربونەوە و داوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیان کرد و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بڵاوەیان پێکرا و چەند گەنجێک دەستگیرکران، ئەو گەنجانە بە میدیاکانیان ڕایانگەیاند ''خۆتان ئاگادا بوون چی هێزێکیان هێنایە سەرمان، کاک ڕێبواریش تەلەفۆنی کرد بۆمان و بەڵێنی دا، ئەگەر شوێنەکە چۆڵ بکەین، کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکات بەردەوام دەبن لە داواکارییەکەیان".
بە پێی زانیارییەکان، پارێزگاری کەرکوک ١٠ ڕۆژی دیاریکردوە و تا ئاڵای کوردستان لەسەر پەیکەری پێشمەرگە هەڵبکاتەوە.
لە دوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ ئاڵای کوردستان لە دەستی پەیکەری پێشمەرگە هێنرایە خوارەوە و ئاڵای عێراق لە شوێنەکەی هەڵکرا.