کەشناسی هەرێم هۆشداریەک لە بارەی خێرایی با بڵاو دەکاتەوە


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە بارەی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خێرای با ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

چوار شەممە، ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند " لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی هەوا لە باشوری عێراق کە بوەتە هۆی بەرزبوونەوە خێرایی با لەناوچەکانی باشووری عێراق بە گشتی، هەروەها هەندێ لەناوچەکانی باشووری هەرێم ، وەک ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکوک، بەجۆرێک لەم ناوچانە خیرایی با بۆ ٤٠ کم /ک بەرزبۆتەوە، وە پێشبینی دەکرێت کاریگەری بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو بەردەوامی هەبێت". 

لە شەوی ڕابردوەوە بایەکی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیاندراوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسیش لەو چوار چێوەدایە. 




PM:11:30:17/12/2025