بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگه‌یاند'' لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، ماتۆرسکیلێک خۆی کێشاوە بە گادڕێل و بەهۆیەوە دوو کەس بوونە قوربانی.''
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٨ی کانونی یەکەم، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' له رووداوێكی هاتووچۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ماتۆرسکیلێک خۆی کێشاوە بە گادڕێلی ڕێگا، لە جوت سایدی سۆران جوندیان.''
ئاماژەبەوەشکراوە، لەئەجامی روداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانی لە دەستداو یەکێکی تریش بەسەختی برینداربو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران هۆكاری روداوه‌كه‌ی دیارینه‌كردوه، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا لە شوفێران و ماتۆڕسواران ده‌كات كه پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ سەلامەتی هەمو لایەک.