کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕادەگەیەندرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە. 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ  پێنج شەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .''

ئاماژە بەوەشکراوە، خێرای با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

هاوکات، سبەی هەینی، ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ،پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ  : ١٧  پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٨ پلەی سیلیزی




PM:12:06:18/12/2025