سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە میدیاییەکی نزیک لە حکومەت رایگەیاند'' سەرەتای هەفتەی داهاتوو ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تشرینی یەکەم بۆ بەغدا دەنێرن.''
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی ١٠ بۆ بەغدا دەنێرن و پارەکە ئامادەیە، بەڵام هەندێک رێکاری گواستنەوە ماون.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، ئەگەر رێکارەکان تەواو ببن، ناردنی پارەکە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە، ئەگەرنا رۆژی دووشەممە بە دڵنیاییەوە دەینێرن.
وتیشی'' بە ئەگەری زۆرەوە ناردنی مووچەی مانگی ١٠ لەلایەن بەغداوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.''
ئێستا لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٥ نزیک دەبینەوە و تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم چارەنووسی سێ مووچەیان دیار نییە.