شارەزایەکی کەشناسی پێسبینی دەکات کە شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین لە کۆتایەکانی ئەم مانگەوە روو دەکاتە هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە " سەرەتا بەناوی خودا ماوەی دوو رۆژە لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بای باکوری رۆژهەڵات چالاکبووە بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچە جیاجیاکانی باکوری سعودیە و باشوری ئێرانی گرتەوە و تا ئێوارەی سبەی هەینی کاریگەری ئەو بایە بە چالاکی ئەمێنێتەوە و پاشان رۆژی شەمە کۆتای پێدێت ، وە بەدرێژای رۆژانی داهاتوو تا کۆتایەکانی ئەم مانگە بەرگەهەوای ناوچەکە لەژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەکدا ئەبێت کە لەوڵاتانی باشوری ئەوروپاوە دێت و بەو شێوەیەش کەش و هەوای سەقامگیر بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری ئەمێنێتەوە ."
ئاشکراشی کرد کە" هەواڵە گرنگەکە ئەوەیە پێشبینی ئەکرێت لە کۆتایەکانی ئەم مانگەوە بۆ سەرەتای ساڵی ئایندە شەپۆلێکی جەمسەری باکور ڕووبکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە خۆی ئەبینێتەوە لەهاتنی بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ، لەماوەی کاریگەری ئەو شەپۆلەدا لەسەر زۆربەی ناوچە شاخاویەکان بەفر ئەبارێت و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە بەڵام تا ئێستا بۆ سەنتەری شارەکان ئەگەرێکی لەو شێوەیە نیە کە بەفر ببارێت بەڵام تا کاتی هاتنی گۆڕانکاری ئەبێت بۆیە ئەم پێشبینیە سەرەتاییە و لەگەڵ ڕوونبوونەوەی زیاتر راپۆرت و زانیاری زیاترم ئەبێت ".