ئاسۆ بەکر دەبێت بە قایمقامی چەمچەماڵ

‌ئاسۆ بەکر- قایماقمی نوێی چەمچەماڵ

ئاسۆ بەکر مستەفا، وەک قایمقامی نوێی چەمچەماڵ ڕۆژی یەک شەممە دەست بەکار دەبێت.

پێنج شەممە، ١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە فەرمانی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕۆژی یەک شەممە ئاسۆ بەکر مستەفا، وەک قایمقامی نوێی قەزای چەمچەماڵ دەست بەکار دەبێت.

بەشێک لە کارەکانی ئاسۆ بەکر:
-لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٧، وەک پارێزەر لە دادگای سلێمانی کاری کردوە. 
-لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠١١، بەڕێوبەری هەریەک لە ناحیەکانی هێرۆ، بنگرد، خەلەکان بوە.
-لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧، قایمقامی دووکان بوە. 
-لە ٢٠١٧ وە تا ئێستا بە پلەی قایمقام لە دیوانی پارێزگای سلێمانی دەوامی کردوە.

ڕۆژی ٧ـی ئەم مانگە بە هۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو لە چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە و پیرەمەگروون دروست بوو، کە دوو کەس لە قەزاکە گیانیان لە دەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون و زەرەروزیانێکی مادی بەدوادا هات، دوای ڕوداوەکە لیژنەیەک بۆ هۆکاری لافاواکە دروستکرا و لێپرسینەوە لەگەڵ قایمقامی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ لەگەڵ هەردوو سەرۆک شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆرش  کرا و دواتر داوای بەخشینیان کرد. 





PM:09:25:18/12/2025