بەرهەم ساڵح: ڕۆژگارێک خۆم پەنابەر بووم و دەزانم چۆن بیان پارێزم


دوای هەڵبژاردنی بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بەرهەم ساڵح، دەڵیت "بۆ خۆم ڕۆژگارێک پەنابەر بووم، و باش دەزانم کە چۆن پارێزگاری و هاوکاری دەتوانێت ڕێڕوەی ژیان بگۆڕێت".

دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی هەڵبژاردنی وەک کۆمسیاری پەنابەران ڕایگەیاند "بە پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ کارمەندە دڵسۆزەکانی UNHCR ، دەوڵەتان، هاوبەشەکان، وڵاتانی پەناگەی پەنابەران، و لە سەرووی هەمووشیانەوە خودی پەنابەران، بۆ جێگیرکردنی پارێزگاری و دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی، کە لەگەڵ هیوا و ئاستەنگەکانی سەدەی بیست و یەکەم گونجاو بێت".

"لە پێشینەی بەرپرسیارێتیم، پەنابەران و ئەو کەسانە دەبێت کە بە زۆر ئاوارە کراون، لە ڕێگەی پاراستنی ماف و کەرامەتیان، و کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە، تاوەکو ئاوارەبوون کاتی بێت، نەک چارەنووسێکی هەمیشەی"، بەرهەم ساڵح وا دەڵێت. 

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان ووتی "لە سەردەمێکدا کە ژمارەی ئاوارە بێئەندازەیە، و فشارێکی زۆر لەسەر سەرچاوەکانی هاوکاری مرۆیی هەیە، جێبەجێکردنی ئەرکەکانی UNHCR پێویستی بە دوپاتکردنەوەی کاریگەری، کراوەیی و کارایی دەبێت، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە".




AM:01:28:19/12/2025