پەیەدە بۆ فیدان: ئێمە خەریكە دان بەخۆگرتنمان كۆتایی دێت

ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) وەڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەداتەوە و دەڵێت" ئەوا ئێمە جەخیتدەكەین لەوەی خەریكە دان بەخۆگرتنمان كۆتایی دێت، ئێمە دەیان ساڵە روبەڕوبەڕی ستەم و چەوساندنەوە دەبینەوە، دەمانەوێت سەرلەنوێ‌ وڵاتەكەمان بونیادبنێینەوە.".

ئالدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الحدث لە وەڵامی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كە وتبووی دان بەخۆگرتنیان بەرەو كۆتایی دەڕوات رایگەیاند" لەبنەمادا ئەگەر قسە لەسەر كۆتایهاتنی دان بەخۆگرتن بێت، ئەوا ئێمە جەخیتدەكەین لەوەی خەریكە دان بەخۆگرتنمان كۆتایی دێت، ئێمە دەیان ساڵە روبەڕوبەڕی ستەم و چەوساندنەوە دەبینەوە، دەمانەوێت سەرلەنوێ‌ وڵاتەكەمان بونیادبنێینەوە."

وتیشی" وەزیری دەرەوەی توركیا وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیایە نەك وەزیری دەرەوەی توركیا، هێندەی ئەو دەستوەردان لەم پرسەدا دەكات و باس لە كۆتایهاتنی دانبەخۆداگرتن دەكات، وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی لەسەرناكات."

هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات دەشڵێت" ئێمە هاوڵاتی سورییاین و دەتوانین لەنێوان خۆماندا كێشەكانمان چارەسەربكەین، بۆچی ئەو دەستوەردان دەكات، بۆچی دان بەخۆداگرتنی كۆتایی دێت، ئەو دەتوانێت وەك وڵاتێكی دراوسێتی رای خۆی بخاتەڕوو ئەگەر مەترسی هەبێت، بەڵام قسەكردن بەوشێوازە دەبێتە هۆی دروستكردنی بەربەست لەبەردەم چارەسەر، ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەگەر دەستوەردانی توركیا نەبوایە تائێستا هەنگاوی گەورەمان بڕیبوو لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی (١٠) ئازار، بەڵام ئەوان دەستوەردان دەكەن بەشێوەیەكی نەرێنی".

ئەم قسانە دوای ئەوە هات کە دوێنێ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند'' تورکیا نایەوێت جارێکی دیکە پەنا بۆ کردەوەی سەربازی ببات لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و دەبێت هەسەدەش لەوە تێبگات و بزانێت چی دەکات".

هاکان فیدان وتی" کە پێویستە هەسەدە ئارامیی تورکیا تاقی نەکاتەوە چونکە هەمیشە بژاردەی سەربازیی لەبەردەم تورکیادا هەیە هەرکاتیش گەیشتە تینیان ئەوا هێرش دەکەنە سەر نەیارەکانیان و هەر هۆکارێک کە مەترسیی بێت بۆ ئاساییش و سەقامگیریی تورکیا."




AM:11:08:19/12/2025