سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، له په‌یامێكدا بۆ د. به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبای لێدەکەن و بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ کورد وەسفی دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا بۆ د. به‌رهه‌م ساڵح، بڵاویکردەوە هاتووە'' بەبۆنەی وه‌رگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـه‌وه، له دڵه‌وه گەرمترین پیرۆزبایی له برای ئازیزم د. به‌رهه‌م ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جیهانی و مرۆیییه‌دا بۆ دەخوازم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی، لەم ئاستەدا، نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە توانا و ئەزموون و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسیی بەڕێزیان، مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە به‌ڕێزیان سەرپەرشتیی یەکێک لە گرنگترین دۆسیە مرۆیییەکانی جیهان دەکات.
لەلای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا بۆ د. به‌رهه‌م ساڵح، به‌بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، نوسیویه‌تی'' برای بەڕێزم د. بەرهەم ساڵح بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".
شه‌وی رابردو به‌كۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، د. به‌رهه‌م ساڵح به كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو مەسعود بارزانی سەرۆکای پارتی، پیرۆزبای لە د. بەرهەم ساڵح کرد بە مەرجێک لە ماوەی ڕابردودا لە کاتی هەڵبژرادنی سەرۆک کۆمار پارتی لە نێوان د. بەرهەم ساڵح و د. لەتیف ڕەشید، ئەو حیزبە لەتیف ڕەشیدیان هەڵبژاردن بەڵام لە ئێستادا پێدەچێت کە پەیوەندیان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح باشتر بووبێت.
هاوکات، تا ئێستا لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیەوە هیچ پیرۆزابییەک یاخود لێدوانێک لەبارەی وەرگرتنی د. بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە نییە.