ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی عەقید لە کەرکوک کوژرا

ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی عەقید لە کەرکوک لە بەردەم ماڵەکەی کوژرا. 

ئەمڕۆ هەینی، ١٩ی کانوونی یەکەم، عەقید زەید عادل بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفە و ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لە گەرەکی عەرەفەی کەرکوک، بەدەستڕێژی گول کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی عەقید زید عادلی لێوە کوژرا، لەسەر رێگەی ناحیەی تازە بە کوژراوی دۆزرایەوە.

هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە گوللـەیەک بەرسینگی کەوتووە و  گوللـەیەکیش بەرملی کەوتووە، پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هاوکات، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە. 

عەقید زەید عادل کریستیانە و باوکی سێ منداڵە، لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆلا لەپێش ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکراوە. 




PM:04:21:19/12/2025