بەپەلە.. لە قەزای رزگاری بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە چوار ئەندامی یەک بنەماڵە کوژران

لە گوندی خاڵەبەگی سەر بە قەزای رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەنێوان دوو بنەماڵە شەڕ روویداوە، چوار كەس كوژراون و دوو بریندارن.
 
بەپێی زانیارییەکان، كێشەی موڵكداری لەنێوان دوو بنەماڵەكە هەبووە و كەیسەكەیان لە دادگە بووە، بەڵام ئەمڕۆ پێش ئەوەی كەیسەكە یەكلابێتەوە بووە بە شەڕیان و چوار كوژراو و دوو برینداری لێكەوتووەتەوە. 
 
ئاماژە بەوەشکراوە، سێ لە کوژراوەکان بران و ئەوەی دیکەش ئامۆزایانە و دوو کەسی پەیوەندیدار بە رووداوەکە دەستگیر کراون.
 
پێشتر ئەو دوو بنەماڵەیە کێشەیان هەبووە، دواتر ئاشتبوونەتەوە و سەردانی یەکدییان کردووە، یەکێک لە بریندارەکان باشە، بەڵام ئەوەی دیکە سێ گوللـەی پێکەوتووە و دۆخی باش نییە.





PM:05:03:19/12/2025