پۆلیسی گەرمیان لە بارەی رووداوی کوشتنی چوار کەسەوە لەسەر کێشەی زەویوزار راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات، ئەو دوولایەنەی شەڕیان بووە خزمی یەکترن.
پۆلیسی گەرمیان شەوی ١٩ ی کانوونی یەکەم لە بارە رووداوەکەوە گەرمیانەوە لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " لە ڕووداوەکەی گوندی خاڵەبەگ لەسەرکێشەی زەوی وزار چوار کەس کوژاو حەوت کەسیش برینداربوون".
پۆلیسی گەرمیان وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵێت " ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای گوندی خاڵە بەگ سەربە قەزای ڕزگاری لەسەر زەوی وزار شەڕ لەنێوان دوو لایەن ڕویدا کە خزمی یەکترن".
لە بارەی ئەنجامی شەڕەکەوە، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت" لەئەنجامدا چوارکەس لەیەک تەرەف گیانیان لەدەستدا کەسێ دانەیان برای یەکترن و دانەیەکیان ئامۆزایانە وبرایەکی سێ کوژراوەکە بریندارە".
لە بارەی زیانەکانی لایەنی دووەمەوە، پۆلیس دەڵێت " لەتەرەفی بەرامبەریش شەش کەس برینداربوون، دوای چارەسەری خێرا شەش لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوەو لەئێستادا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، لەکاتی هەر گۆڕانکاریەک لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە، هەر بەڵگەو زانیاریەک کە ئاڕاستەی پەڕاوەکە بگۆڕێت بەفەرمانی دادوەر یاخود هەر زانیاریەک پێویست بکات ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە"( پۆلیسی گەرمیان وا دەڵێت ).
پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمانە زانیاری سەرەتاین لەسەر رووداوەکە.