میران بەکر سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكومهتی ههرێم ئاشکرای دەکات کە لەلایەن " هێزێکی پاراستنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رفێندراوە و توورەکەی خراوەتەسەر و سوکایەتیان پێکردم".
میران بەکر سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكومهتی ههرێم كه خۆیشی ڕۆژنامهنوسو كادیرێكی ئهو حزبهیه لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" شهش كاتژمێر لەلایەن هێزی پاراستنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لههەولێر ڕفێندرامو تورەكە خرایەسەرمو با بۆکس لێیاندام".
میران بەکر وتیشی "لەنزیك باڵەخانەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی کە بەکۆشکی سپی ناسراوە، لامداوەتە دوکانێك شت بکڕم، هێزیکی یەکێتیی کە ئەرکی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتییە لەهەولێر، هێرشیانکردەسەرمو تورەكەیان لەسەرم ناو شهش كاتژمێر نەمزانی منیان بردە کوێو بەردەوام جوێنو لێدانو سوکایەتیان پێدەکردم، دواتر لەشوێنێک منیان فڕێدا".
ههر لهوبارهیهوه ئیڤان خاڵە مامەندی هاوسەری میران بەکر لەپەیجی تایبەتی خۆی زانیاریی زیاتری لهبارهی ڕفاندنی هاوسهرهكهیهوه بڵاوكردوهتهوهو نوسویەتی "ئەوەی بەرامبەر میران بەکر سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە کرا لهلایهن هێزی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە، تەنها ڕفاندنی کەسێک نییە، بەڵکو تیرۆرکردنی شکۆی مرۆڤو یاسایە لەناو جەرگەی پایتەختدا".
دهشڵێت"ئاخر لۆ، لەسەرچی؟ پیاوی کوشتبوو یان سوتاندبوی یاخود هێرشیکردبوو بەچەک؟ جا بەس مابوە تەیارەی لۆ بنێرن، میران حهوت هەویەی یەکێتییو ڕۆژنامەوانی لهگیرفانیدا بوو، ئینجاش تورهكهتان خستهسهریو ڕفانتانو شێوازی داعشانەتان نواند، ئەوەش تەنها لەو دەسەڵاتە بێمتمانانە دەوەشێتەوە کە لەسێبەری خۆیان دەترسن، ئەوپەڕی سەرشۆڕییە، هێزێک بەپارەو چەکی ئەم میللەتە پەروەردەکرابێت، لەسەر ئەمرێک کە لەسەروی خۆیانەوە، وەک "سەگ" بەربدرێنە گیانو کەرامەتی گەنجی ئەم وڵاتە".