دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و لەوبارەیەوە یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت".
یەکەی سوتەمەنیی چەمچەماڵ بۆ هاووڵاتییان دەڵێت" ئاگاداربن لەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ شارەدێی شۆڕش و تەکیە نەوت دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی ٢٠٠ لیترە و بەرامبەرە بە ١٠٤هەزار دینار، بە پێوەری زیرەک-عەدادیش دابەش دەکرێت".
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردوەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی کارتیان نوێ نەکردوەتەوە، بۆ ئێستا ناتوانن نەوت وەربگرن، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوامە و دەتوانن پاش نوێکردنەوەی کارتەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەوت وەربگرن.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ دابەشکردنی نەوت لە شارەکانی عێراق بە نرخی کەمتر لە ٤٠ هەزار دینار.