وەزیری بەرگری تورکیا: هەسەدە نابێت هێزێکی سەربەخۆ بێت

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت'' نابێت هەسەدە وەک هێزێکی سەربەخۆ بچێتە ناو سوپای سوریا و دەبێت تاک تاک ببنە سەربازی ئەو وڵاتە.'' 
 
 یەشار گولـلەر، لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی بەشداریی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە سوپای سوریادا ڕایگەیاند'' پێویستە هەسەدە وەک سەرباز و تاک بەشداری سوپای سوریا بکەن.''

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت وەک یەکەکی سەربەخۆ یاخود خۆبەڕێوەبەریی لەناو سوپای سوریادا بن و بەجۆرە تێکەڵبکرێن.

وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی'' کۆتایی ئەمساڵ ئەو وادەیەیە کە دانراوە بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا و لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە تورکیا ئامادەی هەموو ئەگەرێکە و تەواوی بژاردەکانی لەبەردەمدا کراوەیە.''


لە کۆتایدا جەختیکردەوە لەوەی، تورکیا هیچ شێوازێکی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا پەسەند ناکات جگە لەوەی ببنە بەشیک لە سوپاکە بەبێ سەربەخۆیی.




PM:02:03:20/12/2025