وەزارەتی پێشمەرگەری هەرێم، لە بارەی هێرشکردنە سەر میران بەکر، دەڵێت'' بە توندی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ئیدانە دەکەین کە ڕووبەڕووی کارمەندێکی وەزارەت بووەتەوە.''
وەزارەتی پێشمەرگە، لە راگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە'' شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٥، میران بەکر عەبدولڕەحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، توشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو.''
ئاماژەبەوەشکراوە، وەزارەتەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە.
لە کۆتایدا باسی لەوەشکردوە، بۆ ئاگاداری ڕای گشتی، ڕوونی دەکەینەوە کە بەڕێز میران بەکر ماوەی دوو ساڵە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی جێهێشتووە و ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتیەی نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ میران بەکر ئاشکرای دەکات کە لەلایەن " هێزێکی پاراستنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رفێندراوە و توورەکەی خراوەتەسەر و سوکایەتیان پێکردم".
میران بەکر، كه خۆیشی ڕۆژنامهنوسو كادیرێكی ئهو حزبهیه لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" شهش كاتژمێر لەلایەن هێزی پاراستنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لههەولێر ڕفێندرامو تورەكە خرایەسەرمو با بۆکس لێیاندام".