کۆمپانیای سۆمۆ: ڕێککەوتنی نەوتی هەرێم و بەغدا نوێدەکرێتەوە

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایدەکات، رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا هیچ کێشەیەکی نییە و نوێ دەکرێتەوە.
 
حەمدی شنگالی، لە نوێترین لێدوانیدا، باسی لە رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆتاییهاتنی کاتەکەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا کرد و رایگەیاند'' رێککەوتنەکە نوێ دەکرێتەوە و هیچ کێشەیەکی تێدانییە. نەوتی هەرێمی کوردستان هەر وەک خۆی دەڕوات.''

وتیشی'' تا ئێستا هەناردەکردن رۆژانە  ٢٠٠ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە  و بڕی هەناردەکراو زیاتریش دەبێت".
 
 حەمدی شنگالی ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا نەوتی هەرێمی کوردستان لە پێشابوور رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکرێ، ئەوانیش لە رێگەی بۆرییەوە نەوتەکە دەگەیێننە بەندەری جیهان. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بە پێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرا بوو، بەڵام لەم ساڵدا بەغدا و هەولێر ڕێککەوتن و هەناردەکردنەوە دەستیپێکردەوە. 
 




PM:04:24:20/12/2025