حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی سەردانە فەرمیەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میسڕ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
شەممە، ٢٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٢٠/١٢ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلایەن ئەحمەد فوئاد هنو، وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا".
لە بارەی کۆبونەوەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی میسڕ لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتاح ئەلسیسی و بەرپرسانی باڵای دیکە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەکات".