لە سلێمانی و لە کاتی ئەرکدا دوو هاوڕێ کە پێشمەرگە بوون دەمەقاڵییان دەبێت و یەکێکیان ئەوی دیکە دەکوژێت و هەڵدێت.
شەممە، ٢٠ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ناحیەی پیرەمەگرون لە سنوری پارێزگای سلێمانی، عومەر خدر و هاوڕێیەکی کە پێشمەرگەن و لە ئەرکدابوون لە کاتی دروستبوونی دەمەقاڵڵ لە نێوانیاندا، عومەر خدری ٤٤ ساڵ گولەیەک بەر سەری دەکەوێت و ڕاستەوخۆ گیان لە دەست دەدات و ئەوکەسەی تەقەکەشی کردوە لە ئێستادا هەڵهاتوە.
لە بارەی ڕووداوەکەوە، بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون بە میدیاکانی ڕاگەیاند "کاتژمێر ٨:٠٠ـی ئەم ئێوارەیە، لە نزیک ناوچەی گەشتیاریی زێوێ لە سنووری پیرەمەگرن، شەڕ لەنێوان دوو کەسدا دروستبووە و یەکێکیان ئەوی دیکەی کوشتووە".
بە پێی زانیارییەکان عومەر خدر خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێیە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانیە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان.