لە نزیک گوندی بیرکێی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو گۆمێکەوە و شۆفێرەکەی کە پزیشكە گیانی لە دەستدا.
یەک شەممە، ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، شاڵاو ئیبراهیم، کە پیشەی پزیشك بوە لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی بە ئاراستەی دەربەندیخان ڕۆیشتوە ئۆتۆمبێلەکەی کۆنترۆڵی لە دەستداوە و کەوتوەتە ناو گۆمێک ئاوەوە و گیانی لە دەستداوە.
لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی شەهید تۆفیقە لە دەربەندیخان.