وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵیت "سبەی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق".
یەک شەممە، ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "سبەی دووشەممە ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لە بەغداد، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی دە دابەش دەکرێت و چارەنووسی دوو مووچەی ئەم ساڵ بە نادیاری ماوەتەوە.