لە ڕێوڕەسمێکدا ئاسۆ بەکر، بە وەکالەت پۆستی قایمقامی نوێی قەزای چەمچەماڵی وەرگرت و جێگای ڕەمەک ڕەمەزانی گرتەوە.
یەک شەممە، ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و کارگێڕی پارێزگای سلێمانی، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدرا و ئاسۆ بەکر بە وەکالەت پۆستی قایمقامی قەزاکەی وەرگرت.
ئاسۆ بەکر، وەک قایمقامی نوێی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "جێی شانازییە خزمەتکاری خەڵکی چەمچەماڵ بم و کەس بۆ پیرۆزبایی بە چەپکە گوڵەوە نەیات بۆ سەردانم".
دوای دروستبوونی لافاو لە ٧ تا ١١ ئەم مانگە لە قەزای چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لافاوەکە بڕیاردرا بە بەخشینی چەند پۆستی بەرپرسێکی قەزاکە لە ناویاندا قایمقامی چەمچەماڵ.