تۆمەتباری کوشتنی پێشمەرگەکە خۆی ڕادەست کرد


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە کە تۆمەتباری ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی ناحیەی پیرەمەگرون ڕادەستی پۆلیسی سلێمانی کراوە.

یەک شەممە، ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "چەند كاتژمێرێك دوای ڕووداوەكە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی شوێنی كارەكەی كرد و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان كرا. لە ئێستادا تۆمەتباری ئاماژە بۆ كراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی هەمان مادەی یاسایی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە"، تۆمەتبار بە مادەی ٤٠٥ یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

شەوی ڕابردوو لە خڕەی زێوێی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون دوو پێشمەرگە بە هۆی دەمەقاڵێەوە یەکێکیان بە "دەمانچە" فیشەک دەنێت بە عومەر حەیدەری ٤٤ ساڵ و لە ئەنجامدا گیان لە دەست دەدات. کە هەردوو پێشمەرگەکە خەڵکی قەڵادزێن.




PM:03:05:21/12/2025