سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، کۆبونەوەی ڕۆژی سێ شەمەی ئەنجومەنەکە بڕگەیەکی کارنامەکە پەیوەستە بە پابەندە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتەوە.
یەک شەممە، ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند "کارنامەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، بڕگەی سێی کارنامەی کۆبوونەوەکە تەرخانکراوە بۆ قسەکردن لەسەر پابەندییە داراییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ".
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ١٠ دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی سێ شەمەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ١٠ مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.