وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادارییەکی بە پەلەی بڵاوکردەوە


وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەبەوە دەکات، پێویستە سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بە زووترین کات ناوی خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار بکەن بۆ مووچەی مانگی ١٠، دەبێت فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، ئەوکات مووچەکانیان وەردەگرن.

یەک شەممە، ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە پێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پارێزگاکان کراوە و تیایدا هاتووە، پێویستە سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بە زووترین کات ناوی خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار بکەن، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردوە کە لیستی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی هاوپێچی نووسراوەکە کردووە کە تاوەکو ئێستا ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە، بۆ ئەوەی رێکاری پێویستیان بۆ بگیرێتەبەر.

بە پێی ئاماری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ٨٤ هەزار لە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی مووچە وەردەگرن و نزیکەی ٣٠ هەزار لەو ژمارەیە فۆرمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە. 




PM:07:01:21/12/2025