فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ئاشکرایدەکات، ترس لە نوێبونەوەی گرژییە سەربازییەکان لە چەند بەرەیەک لە باکوری سوریا لە هەڵكشاندایە و هێشتا بە کرداری ڕێککەوتن لە دیمەشق ئەنجام نەدراوە.
سۆزدار حاجی، لە نوێترین لێدوانیدا، ڕایگەیاند'' گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق هیچ پێشکەوتنێکیان بەخۆوە نەبیینوە و رێککەوتنە راگەیەندراوەکان وەرنەگێڕدراون بۆ هەنگاوی کرداری لەسەر زەوی.''
رونیشی کردەوە، ناکۆکی سەرەکی لە بارەی میکانیزمی مامەڵەکردنە لەگەڵ هەسەدە.
باسی لەوەشکرد، پێشنیازێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵکردنی ئەندامەکانی بە تاک لە سوپای نوێدا، لەبری ئەوەی پێکهاتەی ئێستای بپارێزێت.
وتیشی'' ئەوەی ئێستا لە ئارادایە ناتوانرێت بە دانوستان وەسف بکرێت، بەو پێیەی لایەنی بەرامبەر هەوڵدەدات دیدگای خۆی سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموكرات لە پێکهاتەیەکی سەربازی نوێدا بسەپێنێت.''
ئەمە لە کاتێکدایە، یەشار گولـلەر، وەزیری بەرگری تورکیا لەبارەی بەشداریی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە سوپای سوریادا ڕایگەیاند'' پێویستە هەسەدە وەک سەرباز و تاک بەشداری سوپای سوریا بکەن.''
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت وەک یەکەکی سەربەخۆ یاخود خۆبەڕێوەبەریی لەناو سوپای سوریادا بن و بەجۆرە تێکەڵبکرێن.