گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی رێبین ڕێبوار سنگرییە و تەمەنی ٢٦ ساڵە و دانیشتوی گوندی پیرکەنە لەسەر رێگەی مێرگەپان.
پیشەی شوان بووە مەڕ و ماڵاتەکەی بردووە بۆ لەوەڕ، لەڕێگە ئەلغام پیایدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە. ئەو ناوچەیە لە مین پاک کراوەتەوە گومان دەکرێت بەهۆی لافاوەوە ئەو مینە هاتبێتە خوار.