به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له بانگه‌وازێكدا بۆ نوسه‌ر و رۆشنبیر و خوێنه‌رانی كتێب رایده‌گه‌یه‌نێت'' له رۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی کانونی یەکەم ده‌ست به‌وه‌رگرتنی كتێبه‌كان.''
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه'' بانگه‌واز و په‌یامێك بۆ نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، خوێنه‌ران و عاشقانی كتێب و كتێبخانه، ناوه‌ند و ده‌زگا و كتێبخانه‌كان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كتێبیان بۆ كتێبخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ ڕاگه‌یاندبوو یاخود به‌ڵێنیاندابوو كتێبه‌كانی كتێبخانه‌كه‌یان ببه‌خشن، ئێمه له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی کانونی یەکەم، تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو واته ١ی کانونی دووەم ڕۆژانه له كاتژمێر ٩ی به‌یانی تا ٣ی پاشنیوه‌ڕۆ چاوه‌ڕوانتانین و له خزمه‌تاندا ده‌بین بۆ وه‌رگرتنی كتێبه‌كانتان.''
ئەوەش لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە'' جارێكی دیكه سوپاسی خه‌مخۆری و دڵسۆزی هه‌مووان ده‌كه‌ین له یه‌كه‌م ساتی روداوكه‌وه تا ئێستا هاوخه‌م و پشتیوانمان بوون و خۆویستانه كه‌مپینتان ڕاگه‌یاند یان بڕیارتاندا كتێبی كتێبخانه‌كانتان ببه‌خشن به چه‌مچه‌ماڵ.''
به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ٨ و ٩ی ئه‌م مانگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ئاوی باراناو چووه ناو بینای كتێبخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و زیانی زۆری پێگه‌یشت و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كتێب و ڕۆژنامه و گۆڤار و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ژێر ئاوكه‌وتن.