داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی بەغدا دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی ١٢٠ ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ١٠ ڕەوانەی بەغدا کرد.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم (مانگی ١٠ ) بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدای کە تەنیا هەشت ڕۆژ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم مانگە و لەئەگەری تەواونەکردنی ڕێکارە داراییەکاندا، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە سەرەتای ساڵی داهاتووە.

تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەردوو مانگی ١١ و ١٢ش بە نادیاریی ماوەتەوە، و پێشتریش تەیف سامی رایگەیاند" عێراق کێشەی یەدەگی پارەی هەیە و باسی مووجەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم مەکەن".



AM:11:00:22/12/2025