وادەی بەفربارین لە سەنتەری شارەکان راگەیەنرا


شارەزایەکی کەشناسی کورد پێشبینی شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین لە رۆژانی داهاتوودا دەکات و دەڵێت" لە ١ی مانگی داهاتوو تا ٥ بەفربارین روودەکاتە هەرێم و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە".

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" بە ویستی خودا کۆتای ئەم مانگە بەدیاری کراوی لە رێکەوتی ٢٨ی مانگ پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەرێژەیەکی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و  سەرەتاش زیاتر شەپۆلێکی باراناویە و بەفریش لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان چاوەروان دەکرێت ببارێت".

دەشڵێت"  راستەوخۆ دوای ئەو شەپۆلە لەنێوان ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦  بۆ ٥ی مانگ  پێشبینی دەکرێت کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین ڕووبکاتە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی باکوری ناوچەکە لەم شەپۆلەدا یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ بۆ سەنتەری بەشێک لە شارەکان چاوەروان دەکریت" .




AM:11:13:22/12/2025