سەرۆک هۆزێکی کورد لە ئەڵمانیا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سەرۆك هۆزێكی كورد کە سەرمایەدارێكی دیارە، و خاوەن چێشتخانەیە و هۆڵی وەرزشی و چەندان بازاڕە لە ئەوروپا، درایە بە دەستڕێژی گولـلە.

بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی DW بڵاوی كردەوە، سەرۆك هۆزێكی كورد بەناوی "مێهمەت. ك" كە چەند دەیەیەكە لە ئەڵمانیا دەژی و لەو وڵاتە و سەرمایەدارێكی دیارە، و خاوەن چێشتخانەیە و هۆڵی وەرزشی و چەندان بازاڕە لە ئەوروپا، لە ئارامترین شوێنی بەرلین بەر دەستڕێژی فیشەك درا.

دەشڵێت" ژمارەیەك چەكداری نەناسراو ٢٠ فیشەكیان بە ماڵی مێهمەت.ک، ناوە کە پیاوێكی بەتەمەنە و نەخۆشیشە، بەڵام بەهۆی پەنجەرە گولەنەبڕەكانیەوە سەلامەت دەرچوو.

راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا پێیان وایە كێشەكە كەسی بووە و بەشێكی زۆری پێوەندیی بەململانێی كارەوەیە.

لەمبارەیەوە ناوبراولە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە"دەمەوێت دڵنیاتان بكەمەوە كە خۆم و خێزانەكەم لەو هێرشە سەلامەت بووین و هێرشێكی ترسنۆكانەیە، ئەگەر پیاون و ئازان با راستەوخۆ رووبەڕووی خۆم ببنەوە، نەك ماڵ و خێزان بكەنە ئامانج".

میهمەت خەڵاتی ٥٠٠ هەزار یۆرۆی دیاری كردووە بۆ ئەو كەسەی زانیاریی پێ بدات لەسەر كردەوەكە كە ببێتە هۆی گرتنی هێرشبەرەكان.




 




PM:01:10:22/12/2025