دوو بەندكراوی كورد لە زیندانی مەهاباد خۆیان كوشت

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە هەڵسوكەوتی بەرپرسانی زیندان، هەشت بەندكراوی كورد لە زیندانی مەهاباد بەكۆمەڵ هەوڵی خۆكوژییان دا‌و لەئەنجامدا دوان لەو زیندانیانە گیانیان لەدەستدا.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "زاگرۆس پۆست" كە روماڵی هەواڵەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، ئەو 8 زیندانیە بۆ نیشاندانی ناڕەزایی بە هەڵسوكەوتی بەرپرسانی زیندان پێكەوە هەوڵی خۆكوژییان دا‌و بەهۆیەوە دوو كەس لەو زیندانیانە گیانیان لەدەستدا‌و باقیەكەیان لەمردن رزگار كران.
پێشتریش نزیكەی 30 بەندكراوی سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە هەڵسوكەوتی نامرۆڤانەی بەرپرسانی زیندان ماوەی زیاتر لەمانگێك مانیان لەخواردن گرت.




PM:04:07:24/12/2014