هێڵی ئاسمانی پیگاسۆس گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ سلێمانی دەست پێ دەکاتەوە


فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا گەشتە ئاسمانیەکانی هێڵی ئاسمانی پیگاسۆس لە نێوان ئیستەنبوڵ-سلێمانی-ئیستەنبوڵ دەست پێدەکاتەوە. 

دوو شەممە، ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی  لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە " بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانی پێگاسۆسەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێدراوە، وا بڕیارە ٢٧/١٢/٢٠٢٥، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ دەست پێدەکەنەوە، وە هەفتانە سێ گەشت ئەنجام دەدرێت".

لە نیسانی ٢٠٢٢، ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخرا و تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ قەدەغەکردنەکە بەردەوام بوو. 




PM:04:22:22/12/2025