لەم ساڵدا ١٨٤ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بە وتەی بەڕێوبەری گشتی بازرگان‌یش ئەم ڕێژەیە زیاترە ساڵی ڕابردوە.
دوو شەممە، ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ڕایگەیاند "له ئەم ساڵدا له هه‌رێمی کوردستان ٩٣٢ كۆمپانیا مۆڵه‌تی بازرگانییان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه، ١٨٣ هه‌زار و ٨٨٥ ئۆتۆمبێل له‌ڕێی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ر چوار ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ و حاجی ئۆمه‌رانـه‌وه هاورده‌ی هه‌رێم كراون".
لە بارەی ئۆتۆمبێلی گەورەوە بەڕێوبەری گشتی بازرگانی دەڵێت"١٨ مۆڵەت دراوە بە هێنانی هەزار و ٨٧٠ ئامێری بەرزکەرەوە (ڕافیعە) و دەڕاسە، ٢٩٤ مۆڵەت دراون بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی کلاسیک و ٢٨ مۆڵەتیش دراون بۆ هێنانی ماتۆڕسکیل بۆ هەرێم".
بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٢٨ مۆڵه‌ت دراوە به كۆمپانیاكان و ١٧٢ هه‌زار و ٢٣١ ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ده‌روازە فه‌رمییه‌كانه‌وه هاوردە کراون و به‌شێكیان ده‌برێنه ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبێل هاورده بكات، ده‌بێت پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بێت و پێویسته ئۆتۆمبێله‌كه، بڕاوه و سووتا‌و و ژێر ئاوكه‌وتوو نه‌بێت.