ڕوانگەی سوری: هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ناوخۆ لە حەلەب و دوو ئاسایش بریندارن

‌شاری حەلەب

لە لایەن چەند گروپێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریاوە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایش کە سەر بە بەڕێوبەری خۆسەرن لە گەڕەکە کوردیەکانی شاری حەلەب و دوو ئاسایش بریندارن.

دوو شەممە، ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە "هێزەکانی ئاسایش بەرپەچی هێرشەکەی گروپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری شەرعیان داوەتەوە و جەخت لەسەر برینداربوونی چەند کەسێکیان دەکرێتەوە".
بارگرژی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکهاتبوون لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری تورکیا و سەرۆکی میت گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ‌هاوتاکانیان لە سوریا و ئەحمەد شەرع کۆبونەوە و لە دوای کۆبونەوەکەش، هەردوو وەزیری دەرەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەسەدەیان تۆمەتبارکرد بە جێبەجێنەکردنی ڕیکەوتنی ١٠ ئادار.

لای خۆشیەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) جەخت لەوە دەکاتەوە کە حکومەتی کاتی سوریا پابەند نییە بە جێبەجێکردنی خالەکانی ڕیکەوتنەکەوە. 




PM:06:02:22/12/2025