وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کردوە کە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ناوی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرن کە شایسەتە داراییەکانی پلەبەرزکردنەوەیان هەیە.
دوو شەممە، ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بە واژۆی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، لەسەر نوسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە تیایدا هاتوە "بە مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی (سه‌ربازی و شارستانی) له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٦، بڕی شایسته داراییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕە‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بكرێت".
لە ساڵی ٢٠١٤ وە بە بیانووی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە فەرمانگە حکومیەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.