ئاسایشی ناوخۆی حەلەب( ڕۆژئاوا) ڕایگەیاند'' هێزەکانمان توانییان هەوڵێکی هێرشی پووچەڵ بکەنەوە کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی لە شاری حەلەب ئەنجامدرا.''
ئاسایشی ڕۆژئاوا دەڵێت'' وەڵامی هێزەکانمان گونجاو بوو لەگەڵ جۆری هێرشەکەدا، لە چوارچێوەی مافی بەرگری ڕەوا، لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە دانبەخۆداگرتن و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕەکە.''
سەبارەت بە هێرشەکەش باسی لەوەکردوە کە یەکێک لە بازگە هاوبەشەکایمان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە نزیک "دەوار شێحان" لە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفییە رووبەڕووی هێرش بووەوە، کە تێیدا ئەو گروپانە دوو ئەندامی هێزەکانیانیان کردە ئامانج لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە ڕۆژانەکانیاندا.
لە کۆتایدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دووپاتیان کردەوەتەوە لە بەرامبەر هەر هێرش و ئیستفزازییەکدا دەستەوستان ناوەستێت، و هەموو ڕێکارە پێویستەکان دەگرێتەبەر.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوو شەممە، ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە "هێزەکانی ئاسایش ڕۆژئاوا بەرپەچی هێرشەکەی گروپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری شەرعیان داوەتەوە و جەخت لەسەر برینداربوونی چەند کەسێکیان دەکرێتەوە".