ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا، ڕایەگەیان'' ١٢ کەس بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئەحمەد شەرعەوە بریندرابوون.
ڕێکخراوەکە بڵاویکردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم، شەڕ دەستیپێکرد، دوای گەیشتنی ٧ برینداری دیکە بۆ نەخۆشخانەی ڕازی لە شاری حەلەب، کە دوو کارمەندی بەرگری شارستانییان تێدایە، کۆی ژمارەی بریندارەکان بەهۆی پێکدادانەکانەوە گەیشتە ١٢ کەس.
ئاماژە بەوەشکراوە بە هۆی تۆپبارانی بەردەوام ترس و دڵە ڕاوکێ لەلای دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، دروست بووە، لە هەمان چوارچێوەدا، گەڕەکەکانی خالیدییە، ئەلهەلەک، و بوستان ئەلباشا شایەدی کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکن بەرەو ناوچە ئارامەکان، لە ترسی فراوانبوونی مەودای پێکدادانەکان و بەردەوامی بە ئامانجگرتنی ناوچە نیشتەجێبوونەکان.
ڕێکخراوەکەش دەڵێت'' گۆڕانکارییەکان لە ڕێگاوبانەکاندا ڕوویداوە و ڕێگای غازی عەنتاب – حەلەب لە لای دەوار (فلکە)ی لێرامۆن داخراوە.
چەندین ڕێگای سەرەکی دیکە داخراون، لەوانە:
* ڕێگای حەلەب - لێرامۆن.
* ڕێگای لێرامۆن - شاری پیشەسازی.
* ڕێگای سوریان - ئەشرەفییە.
* ڕێگای شاری پیشەسازی - جەندول.
هاوکات، ڕێکخراوەکە ناوی بەشێک لە بریندارەکانی بڵاوکردوەتەوە:
١- حەنان عەبدولحەمید (٢٠ ساڵ).
٢- عەبدولحەمید حەنان (هەردووکیان لە یەک خێزانن).
٣- ئایدڵ ئیسماعیل عەلی (٩ ساڵ).
٤- دیجلە حەنیف (دایکی ئایە - ٣٥ ساڵ).
٥- دۆغان علۆ (١٨ ساڵ).
تا ئەم ساتە زانیاری ورد دەربارەی قەبارەی زیانە ماددییەکان لەبەردەستدا نییە، لە کاتێکدا دۆخی ئامادەباشی ئەمنی بەردەوامە و مەترسی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە ئەگەر گرژییەکان بەردەوام بن.