یەکەم هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئەحمەد شەرع گیانی لەدەستدا

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتیەک بە ناوی  "فەدوا محەمەد کوردی" تەمەن ٥٧ ساڵ، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. 

ئەو هاوڵاتیە بە هۆی ئەنجامی بەئامانجگرتنی لەلایەن چەکدارانی وەزارەتی بەرگری سوریا لە حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب بریندار بوو پاشان گیانی لەدەستدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، 
ڕێکخراوەکە بڵاویکردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم، شەڕ دەستیپێکرد، دوای گەیشتنی ٧ برینداری دیکە بۆ نەخۆشخانەی ڕازی لە شاری حەلەب، کە دوو کارمەندی بەرگری شارستانییان تێدایە، کۆی ژمارەی بریندارەکان بەهۆی پێکدادانەکانەوە گەیشتە ١٢ کەس.

ئاماژە بەوەشکراوە بە هۆی تۆپبارانی بەردەوام ترس و دڵە ڕاوکێ لەلای دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، دروست بووە، لە هەمان چوارچێوەدا، گەڕەکەکانی خالیدییە، ئەلهەلەک، و بوستان ئەلباشا شایەدی کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکن بەرەو ناوچە ئارامەکان، لە ترسی فراوانبوونی مەودای پێکدادانەکان و بەردەوامی بە ئامانجگرتنی ناوچە نیشتەجێبوونەکان.







PM:09:41:22/12/2025