ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایشی ڕۆژئاوا و سوپای ئەحمەد شەرع لە حەلەب دروست بوو، قوربانی لێکەوتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) حکومەتی کاتی سوریا بە بەرپرسیاری هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوەندی شاری حەلەب دەزانێت.
فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند'' گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی دیمەشق هێرشیان کردوەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بازنەی شیحان لە ناو شاری حەلەب.''
ئاماژە بەوەشکراوە، گروپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق لە دژی گەرەکەکانی حەلەب تانک و تۆپخانە بەکاردەهێنن.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، دەڵێت'' پێویستە لێكۆڵینەوە لە گروپە دابەشبووەكانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بكرێت، کە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا گەمارۆی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان داوەو چەندین جار هێرشیان كردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی بە بەرچاوی چاوی دەزگاكانی حکومەتەوە، سەرەڕای رێککەوتنی١ی نیسان.
هەسەدەش وتی'' بە توندی ئەو بانگەشانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی حکومەتی دیمەشقەوە سەبارەت بە ئامانجگرتنی گەڕەکەکانی حەلەب لەلایەن هێزەکانیانەوە، کە بەپێی رێککەوتنی 1ی نیسان خاڵەكانی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ_ئاسایش کردوە.''