وەزارەتی بەرگری سوریا: سوپای وڵەتەکەمان هیچ هێرشێکیان لە حەلەب ئەنجام نەداوە

وەزارەتی بەرگری سوریا بە توندی هێرش دەکاتە سەر هەسەدە و دەڵێت ''ئێمە هیچ هێرشێکمان ئەنجام نەداوە.''

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا بە ئاژانسی فەرمی حكومەتی سوریا ڕاگەیاند'' بانگەشەكانی هەسەدە راست نین و هێزەكانی سوپا هێرشیان نەكردوەتە سەر پێگەکانیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە.

وەزرەتەکەش دەڵێت'' سوپای عەرەبی سوریا وەڵامی سەرچاوەی هێرشەكانی هەسەدە دەداتەوە کە ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی و خاڵەکانی جێگیرکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەكەنە ئامانج.''

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەسەدە بەشێوەیەكی كتوپڕ هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئاسایشی و زیانی گیانی لە ناو ریزەكانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کارمەندانی سوپادا هەیە بەهۆی تەقەی هەسەدە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانی ناو سوپای سوریا یەک کەس گیانی لەدەستدا و ١٧ دیکە بریندارن. 



PM:10:48:22/12/2025