هەر یەک لە وەزارەتی بەرگری سوریا و ئاسایشی حەلەب، ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاند و ئاگربەستیان بەست.
ئاژانسی سانا لە زاری وەزارەتی بەرگریی سوریاوە بڵاویکردەوە'' فەرماندەیی ئەرکانی گشتی سوپای سوریا فەرمانی دەرکردووە بۆ وەستاندنی شەڕ لە حەلەب.''
ئاماژە بەوەشکراوە، سوپا هیچ جوڵەیەكی نەكردووە بۆ گۆڕینی هێڵەکانی کۆنترۆڵ لە حەلەب بەڵکو تەنها وەڵامی سەرچاوەکانی هێرشی داتەوە.
لەلای خۆشیەوە، ئاخین نوجان، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب، رایگەیاند'' توانای تەواوی بەرگریکردنیان هەیە بەڵام لە هەمان كاتدا ئەوان لەگەڵ ئاشتین و هەوڵ هەیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چەسپاندنی سەقامگیری.''
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانیان داوە بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وەڵامدانەوەی گروپە چەكدارەكانی سەربە دیمەشق رابگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانونی یەکەم شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سوریا و ئاسایشی حەلەب ڕوویدا و قوربانی زۆری هەبوو.