ئەندامیکی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە، ڕایگەیاند'' ئەو چەکدارانەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان، لەژێر فەرمانی دیمەشقدا نین.''
سالح موسلیم، وتیشی'' ئەوان ڕاستەوخۆ فەرمانەکانیان لە تورکیاوە وەردەگرن و دیمەشق ناتوانێت کۆنترۆڵی ئەو چەکدارانە بکات.''
سەبارەت بە ئامانجی هێرشەکانی دەڵێت'' دەخوازن کوردەکان بترسێنن بۆ ئەوەی ڕادەستی داواکارییەکانی تورکیا ببن، بەڵام ئەم هەوڵانە هیچ ئەنجامێکی نابێت.''
لەلای خۆشیەوە هەسەدە ڕایگەیاند'' ژمارەی برینداران گەیشتە ١٧ کەس و ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵیش شەهید بوو.''
لە نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسود، داوای بەخشینی خوێن دەکرێت بەهۆی زۆریی ژمارەی بریندارە مەدەنییەکان.
ناوی ئەو بریندارانەی تا ئێستا لەبەردەستن بەهۆی تۆپبارانەکەی ئەمشەوی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە:
١- حەنان عەبدولحەمید ئیسماعیل (٢٠ ساڵ)
٢- محەمەد عەبدولحەمید (١٩ ساڵ)
٣- عەبدولحەمید ئیسماعیل (٤٨ ساڵ)
٤- زەکەریا خەلیفە (٥٣ ساڵ)
٥- عەبدۆ ئەسوەد (٤٠ ساڵ)
٦- مەحمود نێچیرڤان ئیبراهیم (١٨ ساڵ)
٧- ئایدڵ عەلی (٩ ساڵ)
٨- دیجلە عوسمان (٣٤ ساڵ)
٩- دۆغان علۆ (١٨ ساڵ)
١٠- عەبدولڕەحمان هۆرۆ (١٨ ساڵ)
١١- جەمیل عەکاش (٢٢ ساڵ)
١٢- مەحمود ئەسوەد (٢٠ ساڵ)
١٣- میرکان بەکر (٢٢ ساڵ)
١٤- عارف بیلال (٢٠ ساڵ)
١٥- ڕوویار حەبەش (١٣ ساڵ)