ئەمشەو و سبەی شەو باران دەبارێت


پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە هەرێم ئەمشەو سێ شەممە و سبەی شەو چوار شەممە لە باشوری کوردستان باران ببارێت.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لەدەریای ناوەراستەوە بەشێوەیەکی سنوردار کاریگەری بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتەکانی ئەمشەو تا پێش نیوەرۆی سبەی چوارشەمە 24/12/2025 ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و هەندێک کات بارانێکی مامناوەند ئەبێت".

ئەم پسپۆرە ئاماژە بەو شوێنانە دەکات کە بارانی لێدەبارێت و دەڵێت" بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری زیاتر ئەبێت و بەکاریگەریەکی لاوازتر لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ، کاریگەری ئەو ناجێگیریە لاوازە لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا لە نیوەرۆی سبەی چوارشەمە کۆتای پێدێت و کەش جێگیر ئەبێتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو شەپۆلی سەرماو بەفربارینی بەرچاو روو لە باشوری کوردستان بکات. 




AM:09:08:23/12/2025