حکومەتی فیدراڵ بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی
دەکات و یەکێک لە خاڵەکانی کۆبوونەوەکە پرسی سێ مووچەی هەرێمە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، پرسی مووچەی
مووچەخۆرانیهەرێمی کوردستان دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارە پابەندییەکانی
هەرێمەوە لە بواری نەوت و داهاتی ناوخۆ دەکرێت و، بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا،
فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ (تشرینی یەکەم) دەربچێت.
دوێنێ هەرێم رایگەیاند ١٢٠ ملیار
دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی بۆ مانگی نۆ خستۆتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی
فیدراڵ.
زانیاری رۆژنامەوانی لەبەردەستە کە
حکومەتی فیدراڵ دەگەرێت بەشوێن دەرچەیەکدا بۆ خەرجکردنی مووچەکانی مانگی ١١ و ١٢
مووچەخۆرانی هەرێم، بەلآم ئاماژەی بڕوا پێکراو نییە کە ئەم دوو مووچەیە بە هەمان
شێوەی ساڵانی پشێوو نەخورێت.
ت بە مووچەکانی مانگی ١١ و ١٢،
حکومەت کار لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک دەکات بۆ ڕێگری لە فەوتانیان. یەکێک لە
پێشنیازە بەهێزەکان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI)ـەوە پارەی مووچە بە قەرز وەربگرێت و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥دا پاکتاو
بکرێت، تاوەکو هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو مووچەی فەرمانبەران نەفەوتێت.