کەشناسی: بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ناوچە دەشتاوییەکان باران ببارێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، کەشوهەوا ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەو ناوچانە، هەروەها ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوەڕاستی هەرێم لە کاتەکانی درەنگانی شەو. 

کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکات بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.

پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (٢-٣).
 
سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا هەوری تەواو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بەردەوامبوونی بارینی نمە باران و پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەش ئاسایی دەبێتەوە. 

پلەکانی گەرما، نزیک دەبێەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە:١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی




PM:12:46:23/12/2025